کۆمەڵگەیەکی پزیشکی
کۆمەڵێک هەنگاوی ئاشکراکردووە بۆ پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکانی منداڵان و سوود
وەرگرتن لێیان.
بەپێی ئینفۆگرافییەک
کە کۆمەڵگەی ریازی سعودیی بڵاویکردووەتەوە، چەند هەنگاوێکی ئاشکراکردووە بۆ ئەوەی
منداڵان سوود لە کاتە بەتاڵەکانیان وەربگرن، بەم جۆر:
یەکەم: هاندانی مناڵەکەت
بە ئەنجامدانی خوولیای وێنەکردن و رەنگکردن، یاری کردن بە لم، ئەنجامدانی
یارییە مەتەڵیکان، ناسینەوەی رەنگ و ژمارە و ئاژەڵان و چەندانی تریش.
دووەم: فێرکردنی منداڵ
بە خوێندنەوەی کورتە چیرۆکی تایبەت بە منداڵان و هاندانیان بە نوسینەوەی چیرۆکی
کورت.
سێیەم: وەرزشکردن و فێربوونی
ئەزموونی نوێ.
چوارەم: بەسەربردنی
کات لە فێربوونی زمانێکی دیکە جگە لە زمانی دایک.
ر.ئ