ئامادەکردنی سپاگیتی بە قیمە

PM:01:21:04/03/2023

2484 جار خوێندراوەتەوە

.سپاگیتی بە قیمە یەکێکە لەو خواردنانەی کە بە خێرایی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە

:کەرەستەکان

سپاگیتی پاکەتێك

ئاو

خوێ

قیمە روبعێك

یەك پیاز

سێ تەماتە

بیبەری رەش و سووری هاڕراو

بەهاراتی تایبەت بە سپاگیتی

شێوازی ئامادەکردن:

سپاگیتییەکە لە ناو ئاو و خوێدا بکوڵێنە.

پێش ئەوە قیمەکە سوور بکەرەوە بەباشی ئینجا پیازەکەی تێىکە و سووری بکەرەوە لەگەڵیدا دواتر تەماتەکەی تێبکە.

ئەگەر حەزت کرد دۆشاوی تەماتەشی تێبکە.

خوێ و بیبەر و بەهاراتەکە بکە بەسەریدا.

دوای ئەوەی سپاگیتییەکە کوڵا بیپاڵێوە و بیکەرە ناو قیمە ئامادەکراوەکە.

بەباشی تێکەڵی بکە و پێشکەشی بکە.