میران عەلی و فەرشاد ئەمینی گۆرانییە شادەکەیان بڵاوکردەوە

PM:11:56:02/03/2023

8664 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی و فەرشاد ئەمینی گۆرانییەکی شادیان بڵاوکردەوە بەناوی "یەك دڵ".

هەر وەك لە پێشووتردا میران عەلی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووكدا لەبارەی ئەم گۆرانییەوە وتی ، بەهۆی نزیکی مانگی رەمەزانەوە کە دەکەوێتە بەهارەوە بڕیاریانداوە لە ئێستادا گۆرانییەکە بڵاوبکەنەوە و وەك پیرۆزباییەك بۆ نەورۆز.

ئەم بەرهەمە بە هاوبەشی لەگەڵ فەرشاد ئەمینی وتوویەتی و لە تێکستی مازیار فایەقە، میلۆدییەکەی فۆلکلۆرە و لەلایەن کاوە کەرەم وەیسییەوە کاری دەرهێنانی بۆکراوە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.