عەبدولقەهار زاخۆیی قەدەری بڵاوکردەوە

PM:09:52:02/03/2023

1216 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولقەهار زاخۆیی هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی بەناوی قەدەر بڵاوکردەوە.

قەدەر لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە، تێکستەکەی هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی خۆی دایناوە، کاری ئەڕێنجی لەلایەن سەرکان تانیکەوە بۆکراوە.

عەبدولقەهار زاخۆیی یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی زاخۆ کە ساڵی ١٩٧٦ لەدایكبووە، چەند ساڵێك دەبێت دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە و گوێگرێکی زۆری هەیە .