ئایا برنجی پڵاو گونجاوە بۆ تووشبووانی شەکرە؟

PM:06:54:02/03/2023

4688 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی بەرچاو له هاوڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و کێشەی قەڵەوی و زۆری کێش و کۆمەڵێک نەخۆشی درێژخایەنی تریان هەیە ئەو پرسیارەیان کردووە کە ئایا لێنانی برنج بە پڵاو دەبێتە هۆی نەمانی نیشاستەکەی و ئەگەر بە پڵاو لێبنرێت ئەوا کێشەی نیە بۆ ئەو کەسانە.

د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوە کردوە، لە ڕووی زانستیەوە لێنانی برنج نابێتە هۆی نەمانی نیشاستەکەی، بەڵام بڕێکی دیارکراو لە نیشاستەکەی واتە کاربۆهێدراتەکەی ناو برنجەکە لەگەڵ بەشێک لە ڤیتامین و پڕۆتینەکەی دەڕوات نەوەک هەمووی و بەشێکی زۆری دەمێنتەوە دوای فڕێدانی ئاوی یەکەم، ڕوونتر بڵێین بڕێکی کەمتر لە وزەی تێدایە و لە شیوازەکانی تر باشترە بە مەرجێک زیاتر لە یەک بۆ دوو کەوچک زەیت یان ڕۆن نەقرچێنرێت بە سەریا و نانەکەی دەوری نەخورێت.

وەک زانراوە برنجی بۆر یان قاوەیی و دەنک درێژ باشترە لە برنجی سپی و دەنک خڕ.

ئەوەی گرنگە هەموو هاوڵاتیان بیزانن کە خواردنی قاپێکی بچوک نزیکەی دوانزە کەوچکی چێشت برنجی پڵاو لەگەڵ شلەی سادە و زەڵاتە و سەوزە کاریگەری زۆری نیە لەسەر بەرزبوونەی شەکری ناو خوێن و زیادبوونی کێش، ئەوەی کە خراپە ئەوەیە بڕێکی زۆری لێ بخورێت لەگەڵ بڕێکی زۆر لەگەڵ گۆشت یان مریشک یان هەر پەلەورێکی تر.

واتە کاتێک دەوترێت بە پڵاو بخورێت پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لە زۆر خواردنی چونکە بەشێکی زۆر لە نیشاستەکەی تیادەمێنێت .