ترشیات یەکێکە لەوخواردنانەی کە لەگەڵ ژەمەکاندا
دادەنرێت بەتایبەت لەمانگی ڕەمەزاندا خەڵکی زیاتر حەز بەخواردنی دەکەن، بۆئەوە
ترشیاتێکی بەتامیشت هەبێت بۆ ئەو کاتە دەبێت کەمێك پێش مانگی رەمەزان ئامادەی
بکەیت.
لاپەڕەی "ئامادەکردنی خواردن" لە
فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بەشێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
کەرەستەکان:
یەک سەلک قەڕنابیتی سپی
نیو کیلۆ کەلەرم
نیو کیلۆ گێزەر
دوو کیلۆ ترۆزی ئامادەکراو واتە (سوێرکراو)
نیو کیلۆ زەیتونی زەردکراو
نیو کیلۆ بیبەری زەرد کراو
یەک دەسک کەرەوز
سێ کەوچکی چێشت بەهاراتی ترشیاتی زەرد
سرکەی سپی بەپێی ئارەزوو
خوێ بەپێی پێویست
١٠ لیتر ئاو
چۆنێتی دروستکردنی:
دەفرێکی قوڵ کەقەبارەکەی لە کەرەستەکان و ئاوەکە
زیاتر بێت دێنیت.
قەڕنابیت و کەلەرم و گێزەرەکە بەپێی ئارەزوو لەت
دەکرێت و دەشۆرێتەوە ئەگەر کەلەرمەکە وردتر بێت ئەوە جوانترە.
ئەو بڕە گەرەوزەی داماننابوو جوان پاکی دەکەین
و دەیجنین.
بەڵام زۆر ورد نەبێت پاشان دەیشۆینەوە.
کەرەستەکان کەشۆردراونەتەوە دەکرێتە ناو سوزگییەکی
کون کون تائاواکەی پێوە نەمێنێت.
سێ کەوچکی چێشت لەبەهاراتی ترشیاتەکە لەگەڵ ١٠
لیتر ئاوەکەدەکەینە ناو ئەو دەفرەی دامانناوە و جوان بەکەوچکێکی گەورە تێکی دەدەین
تاگیراوەیەکمان بۆ دروست دەبێت.
پاشان خوێ و سرکەکە دەکەینە ناو ئاوەکە.
بەڵام ئاگادار بین لەپێشەوە ـەلەکە کەم کەم تێی
دەکەین نەوەکو زۆر ترش بێت.
ئەو کەرەستە شۆردراوانەی ناو سوزگییەکە دەکەینە
ناوگیراوەی ترشیاتەکە.
پاشان زەیتون و بیبەر و کەرەوز و ترۆزییەکەی تێدەکەین
بۆجارێکی تر هەموو کەرەستەکان لەناو گیراوەکە تێکدەدەین بەجوانی تاتێکەڵ دەبن.
تامی دەکەین ئەگەر پێویستی بەخوێی زیاتر یان
سرکە بوو ئەوا بڕێکی تری تێدەکەین.
لەکۆتایدا بەجێ دەهێڵرێت بۆماوەی پێنج ڕۆژ تا
جوان کەرەستەکان تام و ڕەنگ دەگرن، پاشان ئامادەی خواردن دەبێت