سەنا بەرزنجی بە توندی وەڵام دەداتەوە

AM:09:49:01/03/2023

27144 جار خوێندراوەتەوە

سەنا بەرزنجی خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ وەڵامی فەریاد مەجید ئابای دەرهێنەری دایەوە و دەڵێت: "ئەسڵەن تۆچۆن ئەم کارە دزیوە”

دوای ئەوەی گۆرانی باران مشت و مڕی بەدوادا هات و فەیاد مەجیدئابای دەرهێنەر وتی کە گۆرانییە موڵکی ئەوە و سەنا بردوویەتی و چەند بەڵگەیەکی خستەڕوو، سەنا بێدەنگی شکاند و وەڵامی دایەوە.

سەنا لە روونکردنەوەکەیدا کە لە رێگەی ستۆری هەژماری فەرمی ئینستاگرامەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، ئەو گۆرانیە لە تێکستی کاوە عەلییە و میلۆدییەکەشی بابەک بەیاتە، وەک دەڵێت ماندووبوون و مەسرەفێکی زۆری لەو گۆرانیەدا کردوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەو گۆرانییەت داوە پێم دواتر کە بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی زۆر بوو ئینجا پێی تێکچووی، ئەسڵەن تۆ چۆن ئەمکارەت دزیوە؟”. 

سەنا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نوسراوێکی کاغەزیشدا کە شیعری گۆرانییەکەی لەسەرە لەگەڵ ئیمزای نوسەرەکە دەڵێت: من بە بەڵگەوە قسە دەکەم لەمەبەدوا هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە نادەم.
No description available.