بۆ منداڵان کام جۆری میوەیە باشە؟

PM:03:20:28/02/2023

2116 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی بڕی پێویست له‌ میوه‌ به‌ تایبه‌ت جۆره‌ باشه‌کانی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی مناڵ و به‌هێزکردنی به‌رگری و پاراستنی له‌ نه‌خۆشی.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە باشترین میوەکان کردووە بۆ تەندروستیی منداڵ کە بریتین لەمانە:

۱. میوه‌ی هه‌مه‌جۆر و ڕه‌نگ جیاواز پێویسته‌ بدرێت به‌ منداڵ نه‌وه‌ک یه‌ک یان دوو جۆر مێوه‌ی بدرێتێ و ئه‌وانی تر پشت گوێ بخرێت.

۲. میوه‌ی خۆماڵی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ باشتره‌ و به‌ها خۆراکییه‌کانی زیاتره‌ و تامی خۆشتره‌ بێجگه‌ له‌ هه‌رزانی نرخه‌که‌ی.

۳. پێدانی میوه‌ به‌ ساغی یان له‌تکراوی یان بدرێت له‌ ڕنه‌ سوودی گه‌لێک زۆرتره‌ له‌وه‌ی به‌ شێوی شه‌ربه‌تی فرێش بدرێت به‌ مناڵ.