چۆن دەتوانیت چارەسەری داخرانی کونیلەکانی پێستت بکەیت لەماڵەوە؟

PM:11:51:26/02/2023

4804 جار خوێندراوەتەوە

داخرانی کونیلەکان دەبنە هۆی دەرکەوتنی خاڵی رەش و سپی و دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست، کە دەکرێت ئەمە بە کرانەوە و پاککردنەوەی کونیلەکان چارەسەر بکرێت.

ماڵپەڕی "فستاني" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك کردووە بۆ پاککردنەوەی پێست و کرانەوەی کونیلەکانیی و رێگرییکردن لە داخرانیان، کە بریتین لەمانە:

١. ئەو ماسکانە بکە کە ماددەی چالاککەریان تێدایە و پێست پاك دەکەنەوە لە پیسی و ژەهرەکان و کونیلەکان دەکەنەوە.

٢. هەڵم بکە بۆ روخسارت و پاکی بکەرەوە لە هەموو پیسی و چەورییەك کە کونیلەکانی داخستووە.

٣. دوای هەڵمەکە تەقشیر بکە بە پێکهاتەیەك کە گونجاوبێت بۆ پێستت بەڵام با هێندە تیژ نەبێت کە زیان بە پێستت بگەیەنێت.

چۆن دەتوانیت پێستت بپارێزیت لە داخرانی کونیلەکان؟

- دەست لە پێستت مەدە.

- رۆتینی رۆژانەت بۆ گرنگیدان بە پێستت جێبەجێ بکە.

- هەفتەی جارێك بۆ دوو جار تەقشیری پێستت بکە.

- غەسولێکی گونجاو بۆ جۆری پێستت بەکاربهێنە.

- پێستت بە تەواویی لە ماکیاژ پاك بکەرەوە بەر لە خەوتن.