ئەژدەر وەهبی هونەرمەندی
گۆرانیبێژ دوای چەندین ساڵ دەرنەکەوتن لە راگەیاندنەکانەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە
کە لەگەڵ هەوادارێکیدا بە ڤیدیۆچات گۆرانی دەڵێن.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی
ئەو ڤیدیۆیەدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە فەیسبووك ئەژدەر وەهبی
نوسیویەتی، "لەدوای ئەوەی
چەندین ساڵە دوورم لە دەرکەوتن لە سەرجەم ڕاگەیاندنەکان بەڵام بەپێویستم زانی واجبی
سەر شانی هەر کەسایەتییەکە گەر بۆ ساتێکیش بێت دڵی ئەو کەسانە خۆش بکات کە پێداویستییەکی
تایبەتیان هەیە دڵخۆشم بەوەی دەبینم
توانایەکی پەپولە ئاسا گوێکانی بەدەنگی من ئاشنایە".
لە درێژەی نوسینەکەدا
دەڵێت، " مانای وایە توانیومانە تاڕادەیەکی زۆر بەرهەمەکان بۆ هەموو ئاستەکانی
کۆمەڵگابێت، ئەم خۆشەویستییەی گوێگران گڕوتینێکم پێدەبەخشێت بۆ بەردەوام بوون لەکاری
هونەری، هیوای سەلامەتی و باش بوون بۆ هەموو کەسانی پێداویستی تایبەت ڕێزوخۆشەویستیم
بۆتان".
ئەژدەر وەهبی یەکێکە
لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، کە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، یەکەم
گۆرانیی خۆی بەناوی "گوڵەگەنم"، پاشان چەند گۆرانییەکی بەشێوەی تراك
بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ١٩٩٧ەوە چووەتە هەندەران، لە ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم ئەلبوومی گۆرانی
خۆی بەناوی "دیەم" بڵاوکردووەتەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە.