شێوازی بەکارهێنانی حەبی ئەسپرین بۆ لێکردنەوەی پێستی مردووی بنی پێیەکان

PM:06:46:25/02/2023

7712 جار خوێندراوەتەوە

بوونی قڵیشاوی و پێستی مردوو لە پاژنە و بنی پێدا یەکێکە لەو گرفتانەی بەشێکی زۆر لە خانمان بەدەستییەوە دەناڵێنن، کە دەکرێت سوود لە پێکهاتەی سروشتیی وەربگرن بۆ چارەسەری ئەو گرفتە.

ماڵپەڕی یەوم سابعی میسری لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی حەبی ئەسپرین کردووە بۆ لێکردنەوەی پێستی مردووی بن پێی و چارەسەرکردنی قڵیشاویەکەی.

بۆ ئەم مەبەستە پێنج بۆ شەش دەنک حەبی ئەسپرین ورد بکە و کەمێک ئاو لەگەڵ ئاوی لیمۆی تێبکە، گیراوەکە بدە لە بنی پێیەکانت و بە نایلۆنێک بیپێچە، دوای ١٠ خولەک "هەسانی قاچ"ی یان بەردی قاچی لێبخشێنە، لە کۆتاییدا بە ئاوی ئاسایی بیشۆ وکرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە، هەفتەی دوو جارووبارەی بکەرەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی پێویست.
سحق بعض الأسبرين.

ئ.ل