قۆزی یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان، شێواز و چۆنیەتی ئامادەکردنی ئاسانە و چەند
کەرەستە و پێداویستییەکی کەمی دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنێکی قورسە و باشترە زیاتر
لە نیوەڕواندا بخورێت.
پێداویستییەکانی:
چەند پارچەیەک گۆشت
کەوچکێکی زەڵاتە کاری
سێ کەوچکی چێشت ڕۆن
خوێ بەپێی پێویست
نیو کەوچکی زەڵاتە بەهاراتی کەباب
یەک کەوچکی زەڵاتە بەهاراتی تێکەڵ
ئاو بەپێی پێویست
ئامادەکردنی:
سەرەتا گۆشتەکە بەجوانی دەشۆرێتەوە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە کە بڕێک ڕۆنی تێدابێت
تا هەردوو دیوەکەی بەجوانی ئاڵ بێت.
خوێ و بەهاراتەکان دەکرێتە مەنجەڵەکەوە دوای دوو خولەک بەپێی پێویست ئاوی تێدەکرێت،
بەڵام نابێت لەیادبکرێت تەنها یەک جار ئاوی تێدەکرێت.
لەدوای ئەوەی هاتە کوڵ ئاگرەکەی کز دەکرێت و سەری دادەپۆشرێت، بۆماوەی
کاتژمێرێک لەسەر ئاگر دەمێنێتەوە، یان تا ئەو کاتەی هەست دەکەیت بەجوانی کوڵاوە و
گۆشتەکەی نەرمبووە لەسەر ئاگربێت.
لە کۆتایدا گۆشتە کوڵاوەکە لە ئاوەکەی جیادەکرێتەوە و دەخرێتە سەر برنجی
سادە یان بریانی یاخود قەرەخەرمان و پێشکەش دەکرێت.
ئ.ل