خانمان ئارەزووی قژی
درێژ و پڕ دەکەن بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە تاکو ببنە
خاوەنی قژێکی درێژ، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی بەکارهێنانی هێلکە و قاوە دەکەین.
ماڵپەڕی سەیدەتی
ئیماراتی لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا بەمجۆرە شێوازی ئامادەکردنی گیراوەی
هێلکە و قاوەی خستووەتە ڕوو یارمەتیدەر دەبێت لە درێژبوون و پڕبوون و بریقەداربوونی
قژ.
زەردێنەی هێلکە لەگەڵ
کەوچکێک بچوک قاوە و زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە و بیدە لە بنبێخی سەرت، دوای
کاتژمێرێک بە شامپۆی تایبەتی جۆری قژەکەت بیشۆ، هەفتەی جارێک ئەم گیراوە
بەکاربهێنە هەست بە گۆڕانکارییەکەی دەکەیت.
ئ.ل