ڕەنگی و شێوازی رێکخستنی قژی خانمان یەکێکە لەو وردەکارییانەی
پیاوان سەرنجێکی زۆری دەخەنە سەر و بەگوێرەی توێژینەوەیەک ٪٥٧.٩ی پیاوان قژە تۆخەکانیان
لەلا پەسەندترە.
ماڵپەری yourtangoی بەریتانی لە
بابەتێکیدا باس لەوە دەکات، پیاوان زیاتر ڕەنگە تۆخەکانی قژی خانمایان لەلا پەسەندترە
بەجۆرێک لە ٪٣٣.١ی پیاوان قژی قاوەییان لەلا سەرنجڕاکێشترینە.
لە هەمان کاتدا لە ٪٢٨.٦ی پیاوان ڕەنگی قژی ڕەش بە
پەسەند دادەنێن و ئەو پیاوانەی کە ڕەنگی قژی زەردیان پێ پەسەند بووە ٪٢٩.٥ی پیاوان
بوون و بەشێکیشیان کە ٪٨.٨ بوون ڕەنگی سووریان لەلا پەسەند بووە.
بە شێوەیەکی گشتی پیاوان زیاتر ئارەزووی رەنگە تۆخەکان دەکەن
بۆ قژی خانمان و ئارەزووی قژی سوور ناکەن و زوو لێی بێزار دەبن، بەڵام هەندێکیان حەزیان
لە رەنگی باینجانی و رەنگی زەردە.
ئ.ل