کفتە یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان و زیاتر لە وەرزی
زستاندا خەڵکی ئارەزووی دەکەن، ئامادەکردنی کاتی دەوێت و دوو جۆری هەیە زەرد و سور،
لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنی کفتەی زەرد دەکەین.
کەرەستەکانی:
هەویرەکەی:
سێ پەرداخ برنج
یەک پیاڵە ساوەری ورد
یەک کوپ بڕوێش
ئاو بەپێی پێویست
خوێ بەپێی ئارەزوو
کەمێک قیمە
ناواخنەکەی:
نیو کیلۆ قیمەی گۆشت
پیازی ووردکراو
کەرەوز ووردکراو
بادەم و گوێز بەپێی ئارەزوو
کەوچکێک چا بیبەری تون
بەهارات ی تێکەڵ
خوێ و زەیت بەپێی ئارەزوو
سوپەکەی:
یەک پیاز
دوپەرداخ نۆک خوسابێت لە ئاودا
زەردەچەوە
خوێ
کەمێک گۆشت بۆ تامەکەی بەپێی ئارەزوو
ئامادەکردنەکەی:
بۆ هەویرەکەی، سەرەتا برنجەکە و پاڵەیەک ساوەر دەکەینە
ئاو بۆ ماوەی کاتژمێرێک، بڕوێشەکە بە جیا
دەشۆرینەوە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک دایدەنێین.
دوای ئەو ماوەیە کەمێک خوێ و زەردەچەوە و کەمێک قیمە و بیبەری
تونی تێدەکەین و دەیکەینە عەسارەوە، دەیکەین بە گونک و لەسەر سینییەک دایدەنێین.
بۆ ناواخنەکەی، قیمەکە
دەکەینە تاوەیەک و کەمێک زەیتی تێدەکەین و پیاز و کەرەوز و بادەم و گوێزەکەی
تێدەکەین دوای ١٠ خولەک، خوێ و بیبەری تون
و بەهاراتەکانی تێدەکەین، دوای دوو خولەک لەسەر ئاگر دایدەگرین تاکو سارد
دەبێتەوە.
بۆ سوپەکەی، کەمێک پیاز سوردەکەینەوە و زەردەچەوەی
تێدەکەین نۆک و گۆشتەکە و ئاو دەکەینە ناوی، بەڵام ئەم سوپە لە بوخاردا بکرێت
تاماوەکەی خۆشتر دەبێت و گۆشت و نۆکەکە جوانتر دەکوڵێن.
بۆ کفتەکان، هەویرەکان بە دەست خڕ دەکەین و ناواخنەکەی
تێدەکەیت، لەگەڵیدا بۆ ئەوەی بەیەکەوە نەنوسێن دەست تەڕ دەکەیت، دوای ئامادەبوونی کفتەکان
یەک یەک دەیکەینە ناو سوپەکەوە، بەڵام بە مەرجێک پێشتر سوپەکەت کردبێتە
مەنجەڵێکەوە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند داتنابێت.
لە کۆتاییدا کفتەکان کوڵان لەسەر ئاگر دایدەگرین و لەگەڵ
نان و دۆ و سەوزە و ترشیات پێشکەشی دەکەین.
ئ.ل