بەم هەنگاوانە وەک خانمە ژاپۆنییەکان ئاوی برنج بۆ روخسارت بەکاربهێنە

PM:07:15:21/02/2023

7392 جار خوێندراوەتەوە

ژاپۆنییەکان بەناوبانگن بەوەی روخسارێکی گەش و گەنجیان هەیە هەمیشە، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە چەندین چارەسەری سروشتی کۆنی خۆیان بەکاردەهێنن و یەکێکیش لەوانە ئاوی برنجە.

ماڵپەڕی العینی میسری بەمجۆرە شێوازی بەکارهێنانی ئاوی برنجی بۆ روخسار خستووەتە روو وەک خانمە چینییەکان بەکاریدەهێنن.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

برنجەکە بشۆرەوە و پاشان لەناو قاپیکی قوڵدا دوو بۆ سێ کوپ ئاوی بۆ زیاد بکە و بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر بەجێی بهێڵە، پاشان برنجەکە بپاڵێوە و ئاوەکەی بهێڵەرەوە و دواتریش لەناو دەفرێکی سەر داپۆشراودا بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک هەڵی بگرە و دواتر وەک ماسک بۆ قژ و رووخسار بەکاری بهێنە.

لە دیارترین سوودەکانی بەکارهێنانی ئاوی برنج بۆ روخسار:

یەکەم: نیشانەکانی پیری لە رووخساردا دوادەخات.

دووەم: یارمەتی پێست دەدات دژی سووتانەوە بەهۆی تیشکی خۆرەوە.

سێیەم: کاریگەری زۆری هەیە لەسەر پەڵەو نەخۆشییەکانی پێست وچارەسەریان دەکات.

چوارەم: درەوشانەوە و رەونەق بە پێست دەبەخشێت.

پێنجەم: بۆ ئەو کەسانەی کە پێستێکی چەورییان هەیە چارەسەرێکی زۆر گونجاوە و ڕێگرە لەوەی پێست چەوربوونی پێوە دیاربێت.

ئ.ل