کاتێك کوڕێك ئەشقی کچێك دەبێت بە رەفتار و جوڵەکانییەوە دیارە، ئەمەش دەکرێت
بناسرێتەوە تەنانەت ئەگەر دانیشی پێدا نەنێت.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج نیشانە
کردووە کە دەریدەخەن کوڕێك ئەشقی کچێك بووە و خۆشیدەوێت، نیشانەکانیش ئەمانەن:
١. راستەوخۆ سەیری چاوت دەکات و چاو لانادات لەسەرت.
٢. کاتێك سەیرت دەکات بیلبیلەکەی گەورە دەبێتەوە و چاوی دەبریقێتەوە.
٣. بزە دەکات و پێدەکەنێت کاتێك قسەت لەگەڵدا دەکات و ئەو پێکەنین و دڵخۆشییە
بە روخسار و جەستەیەوە دەردەکەوێت، ئەمەش جگە لە خۆت کەسانی دیکەش دەیبینن.
٤. یاری بە لێوی دەکات و هەندێكجار دەمی دەکرێتەوە وەك ئەوەی ئاگای لەوە
نەمابێت لەکوێیە و تەنها سەرنجی لەسەر تۆبێت.
٥. بە بەردەوامیی سەرنجی لەسەرتە، ئاگای لە هەموو شتێکتە و زیاتر لە کەسانی
دیکە درك بەو شتانە دەکات کە پەیوەندییان بە تۆوە هەیە.