بۆچی گرنگە رۆژانە سەیری ئاوێنە بکەیت؟

AM:11:37:21/02/2023

2336 جار خوێندراوەتەوە

وەستان لەبەردەم ئاوێنەدا چەندین سوودی دەروونی هەیە و کاریگەریی لەسەر کەسایەتی دەبێت و وزەی ئەرێنی دەبەخشێت بە مرۆڤ.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی " mindbodygreen"، بەشێك لە پسپۆڕانی دەروونی ئاماژەیان بەوەکردوە بۆئەوەی سوود لە سەیرکردنی ئاوێنە وەربگیرێت دەبێت لەگەڵیدا چەند دەستەواژەیەکی ئەرێنی بڵێیت وەك "خۆمم خۆشدەوێت" "من بە هێزم"، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە رەخنەگریی ناوەکیی و خۆشویستنی خود، دیارترین سوودەکانیشی ئەمانەن:

یەکەم: پەیوەندیت لەگەڵ خۆت باشتر دەبێت و دەتوانیت باشتر پەیوەندیی لەگەڵ خۆتدا دروست بکەیت لەڕێگەی سەیرکردنی جەستە و روخسارتەوە، بەمەش چێژ دەبینیت لەوەی جەستەت چی دەڵێت و ئاسانتر چارەسەری ئەو کێشانەت دەکەیت کە دەیانبینیت.

دووەم: رێزت بۆخۆت زیاتر دەبێت، زیاتر بەهای خۆت دەزانیت، کاتێك هەندێك وشەی ئەرێنی بەخۆت دەڵێیت لەبەردەم ئاوێنەدا زیاتر بروات بەخۆت دەبێت.

سێیەم: هەست بە ئارامیی دەروونی دەکەیت و کۆتایی بەو وزە نەرێنییەی دەورت دەهێنیت، لەڕێگەی بەکارهێنانی وشەی ئەرێنی لەکاتی قسە کردن لەگەڵ خۆتدا.

چوارەم: منداڵی ناخت باش دەبێت، چونکە تەنها وەستان لەبەردەم ئاوێنەدا یارمەتی رزگاربوون دەدات لە کێشە و وزەی نەرێنی فشاری دەروونی و تووڕەیی.