فەهد سەعید پسپۆڕی
بواری خواردن لە سعودیە ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك کردووە بۆ پاککردنەوەی ئیسفەنج و
شاڵی قاپ شۆردن لە میکرۆب.
پسپۆڕێکی بواری خواردن
لە هەژماری تویتەرەکەی ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ پارێزگاریی کردن لە ئیسفەنجی قاپ شتن
و پاكڕاگرتنی دەتوانن سێ هەنگاو بگرنە بەر:
یەکەم: بۆ ئەمەش دەتوانیت
ئیسفەنجەکە بخەیتە قاپشۆرەوە و بە پلەی گەمیی بەرز بیشۆیت و وشکی بکەیتەوە.
دووەم: دوای هەموو بەکارهێنانێك
بە باشی وشکی بکەرەوە و لە شوێنێك دایبنێ کە هەواکێش بێت.
سێیەم: هەر کە زانیت خەریکە
تێكدەچێت بەزووترین کات بیگۆڕە و دانەیەکی دیکە بکڕە.