پاش بڵاوبوونەوەی وەرزی نویی تاڵانی پارە لەلایەن کۆمپانیای نێتفڵێکسەوە، کەناڵی NRT2 وەک یەکەم کەناڵی کوردی بە دۆبلاژی کوردی زنجیرە دراماکە لە شەوی ١٠ی مانگەوە کە دەکاتە سبەی شەو کاتژمێر ١١:٠٠ نمایش دەکات.
جێی باسە درامای تاڵانی پارە درامایەکی ئیسپانییە
و تا ئێستا چوار وەرزی تەواوی لێ پەخشکراوە و ڕۆژی سێی ئەم مانگە پێنج ئەڵقەی وەرزی
پێنجەمی دراماکە بڵاوکرایەوە و دراماکە بینەرێکی زۆری هەیە لە سەرتاسەری جیهان هەربۆیە
کەناڵی NRT2 بە دۆبلاژی کوردی لەسبەی شەوەوە دراماکە دەگوازێتەوە بۆ بینەران
هاوکات پێنج ئەڵقەی دووهەمی وەرزی پێنجەم بڕیاروایە
لە سێی مانگی کانونی یەکەمدا بڵاوبکرێتەوە.
چیرۆکی دراماکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە پیاوێکی
ئاڵۆز ناسراوە بە پرۆفیسۆر دەست دەکات بە خۆ ئامادەکردن بۆ گەورەترین تاڵانی و دزی
کە ئەنجامدرابێت، ئەو تاڵانییەش دەگەڕێتەوە بۆ خەونێکی باوکی کە نەیتوانیبوو بەجێی
بهێنێت بەهۆی ئەوەی لە کردەیەکی دزیدا گیانی لەدەست دابوو، هەر بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک
کەس کۆدەکاتەوە کە بەشێکی زۆریان پێشینەی تاوانکارییان هەیە و پاشان ڕاهێنان و مەشقیان
پێ دەکات و لەبارەی وردەکارییەکانەوە پێیان دەڵێت، بە جۆرێک بەرنامە بۆ دارێژراوانە
کار دەکات کە تەنانەت ئەو کەسانەی کاری لەگەڵ دەکەن ناوی یەکتری نازانن و لە جێگەی
ئەوە ناوی شارەکان بەکاردەهێنن بۆ بانگکردنی یەکتری.
لاکاسا دی پاپێل
ناسراو بە تاڵانی پارە و بە ئیسپانیLa casa de papel) ) زنجیرەیەکی تاڵانکاریی ئیسپانیەو سیناریۆکەی کاری ئالێکس پینا یە
و کاری دەرهێنانی لەلایەن جیزەز کۆڵمێنەرەوە بۆ ئەنجامدراوە یەکەم نمایشی لە ٢ی ئایاری
ساڵی ٢٠١٧ دا بوو و نمایشی بەشی چوارەمیشی لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠بوو، زنجیرەیەکە بووە یەکەم
بۆ زورترین بینراو لە لیستی زنجیرەبینییەکانی نێتفلیکس کە زیاتر لە ٦٥ ملیۆن بینەری
هەبوو لە ساڵی ٢٠١٨ دا و توانی خەڵاتی ئێمی بەدەست بهێنێت.