چۆنێتی ئامادەکردنی کوبەی ماسی

AM:11:55:20/02/2023

332 جار خوێندراوەتەوە

کوبەی ماسی شیوازێکی جیاوازی لێنانی ماسییە و تامی خۆشە و زۆرکەس حەز بە خواردنی دەکات.

- گۆشتی ماسی یەک کیلۆ

- پەتاتە ٥٠٠ گرام

- ٥٠ گرام ئاوی تەماتە

- دوو ھێلکە

- زەیتونی سەوز

- ئاردی سفر

- خوێ، بەھارات، بیبەر

چۆنیەتی ئامادەکردنی ..

ماسییەکە پاک دەکرێتەوە و ئێسکەکانی دەردەھێندرێت ئینجا دەکوترێ.

پەتاتەکە دەکوڵیندرێت و لەگەڵ ماسیەکە وەک ھەویری لێ دەکرێت.

ئینجا زەردێنەی ھێلکەکە و معجون تەماتەکەی لەگەڵ تێکەڵ دەکرێت.

ئینجا ھەویرەکە تەر دەکرێت بەخوێ و بەھارات و بیبەر ..

ھەویرەکە دەکرێتە چەند تۆپەڵێک و زەیتونی لەناو دەکرێت (دەبێـت زەیتونەکە بێ ناوک بێت)

• ھەندێکی ئاردی پێدا دەکرێت و ئینجا لەناو زەیت سوور دەکرێـتەوە.
ر.ئ