چۆن ددانی منداڵەکەت لە کلۆربوون دەپارێزیت؟

AM:09:03:20/02/2023

2268 جار خوێندراوەتەوە

کلۆربوونی دادنەکان هۆکاریان زۆرە و ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت لەوانەیە منداڵەکەت ددانی لەدەستبدات، بۆیە دەبێت پێش روودانی بپارێزیت لەو حاڵەتە.

ماڵپەڕی onlymyhealth، چەند رێگەیەکی خستووتەڕوو بۆ پاراستنی ددانی منداڵەکەت لە کلۆربوون، کە ئەمانەن:

١. بەکارهێنانی فڵچەی ددان، زۆر گرنگە چونکە ددانەکە بەباشی پاکدەکاتەوە و هەموو پاشماوە خۆراکییەکان پاکدەکاتەوە لەسەر ددان و پووک.

٢. دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەکری زۆر، چونکە ددان وشک دەکاتەوە و کێشەی تەندروستی تر دروست دەکات بۆیە دوای خواردنی شیرینی باشترە ئاو لە دەمیان رابدەن.

٣. دەرمانی فلۆریدی بۆ بەکاربهێنە، ئەوە تەندروستی ددان دەپارێزێت و بە دروەشاوەیی دەهیڵێتەوە و چەندین مادەی کانزایی بۆ ددان دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی خواردنەوە لەدەستیداوە.

٤. بەردەوام سەردانی پزیشک بکە، دەبێت لە منداڵیەوە فێریان بکەیت کە سەردنی پزیشک بکەن، بۆ ئەوەی لەکاتی گەشەکردندا رایان بهێنیت بەو رۆتینە، باشترە هەموو شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشک بکەن.

٥. پاکردنەوەی ددان بە پەت، چەند گرنگە بە فڵچە ددان پاک بکرێتەوە، ئەوەندە گرنگە کە بە پەت پاک بکرێتەوە، چونکە هەندێک شوێن هەیە، فڵچە ناتوانێت پاکی بکاتەوە.

ر.ئ