دایکێک لە تیک تۆک
ڤیدیۆی کوڕە پێنج مانگەکەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، منداڵەکەی بە خێرایی
گەشە دەکات بە جۆرێک لەو تەمەنەیدا کێشی ١٠ کیلۆگرامە.
زە سەنی بەریتانی
بڵاویکردووەتەوە، ئەو دایکە روونیکردووەتەوە منداڵەکەی لەسەرەتا لەدایکبووە کێشی
ئاسایی بووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات گەشەی ناسروشتیی بووە، بە جۆرێک بووە بە
منداڵێکی زەبەلاح و لە گەشەکردن ناوەستێت، هەروەک وتوویەتی "کێشی منداڵەکەم
نزیکە لە کێشی برا گەورەکانی کە دوو سال لەو گەورەترن".
ئەو دایکە وێنەی دوو
کاتی جیاوازای منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە لە نێوان دوو هەفتە و سێ هەفتەدا، کە
دەردەکەوێت بە خێرایی لەو ماوە کەمەدا گەشەی کردووە، لە پێنج مانگیدا کێشی
گەیشتووەتە ١٠ کیلۆگرام، منداڵەکە دەم بەخەندە و روو خۆشە و تەنها شیری دایکی
دەخوات، ئەو جۆرە گەشەیەی دایکی بە "بازدان" لە گەشەی جەستەدا
ناویدەبات.
ئ.ل