درەنگخەوتن چ زیانێکی بۆ تەندروستی منداڵ هەیە؟

PM:11:44:18/02/2023

2076 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵ ئاشکرایکردووە، ئەو منداڵانەی لەدوای کاتژمێر نۆی شەو دەخەون یان تا درەنگانی شەو دەمێننەوە چەند مەترسییەکی تەندروستییان لەسەرە.

دکتۆر محەمەد حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، هەشت مەترسی درەنگ خەوتنی منداڵی ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:

١- گەشەیان دوا دەکەوێت بەتایبەت باڵا.

٢- بەرگری جەستەیان لاوازدەبێت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبێت.

٣- منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونیەکان دەبێت.

٤- گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو بەشەی مێشک دروستدەکات کە بەرپرسی هۆش (مێشکی )ی منداڵە و خانەکانی تێکدەشکێنێت.

٥- مێشک تووشی بێتوانایی دەکات و ئەگەری لەبیرچونەوە زیاتردەکات.

٦- هەستکردن بەماندوویەتی و شەکەتی و بەجێنەگەیاندنی ئەرکی رۆژانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.

٧- زیان بە تەندروستی چاو، دڵ، چەندین ئەندامی تر دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاددەکات.

٨- چەندین گرفتی تر کە پێچەوانەی سوودەکانی زوو خەوتنی منداڵە.

ر.ئ