بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی قژ خاوکردن و لولکردن
و گۆڕینی رەنگی قژ کە مادەی کیمایی زیان بەخشیان تێدایە، قژ بێهێز دەبێت و سەری تاڵەکانی
قژ توشی مخۆرەکە دەبێت.
ماڵپەڕی "سەیدەتی"، ڕێگایەکی سروشتی بە بەکارهێنانی
هێلکە دەخاتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی مخۆرەکەی
قژ:
هێلکە بەهۆی هەبوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین A وەک
سەرچاوەیەکی باشی خۆراک دادەندرێت بۆ قژ و مخۆرەکەی قژ لەناودەبات.
شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی:
٢ سپێنەی هێلکە لەگەڵ
٢ کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵبکە و لەگەڵ ڕۆنێکی سروشتی، و بە جوانی تێكەڵیان بکە.
لە دواییدا گیراوەکە بدە لە قژت و بۆ ماوەی ٤٠ خولەک پێوەی
بهێڵەرەوە و ئینجا بە جوانی بە ئاو بیشۆ.
ئەم کردارە دەکرێت هەفتەی ١ جار دووبارە بکرێتەوە.