ئایا کەرە بەسوودە یان زیان بەخشە؟

PM:01:48:17/02/2023

3272 جار خوێندراوەتەوە

کەرە یەکێکە لەو خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر دەیخۆن و بەکاریدەر‌هێنن، بەڵام پسپۆڕانی بواری خواردن هۆشداری دەدەن لەبارەی ئەو بڕەی کە دەخورێت چونکە مەترسیی دروست دەکات.

کەرە مەترسیی لەسەر تەندروستی دروست ناکات بەڵام بڕەکەی مەترسیی دروست دەکات، بەجۆرێك نابێت لە ٣٠ گرام زیاتر بخورێت.

لە بەرامبەردا ئەگەر رۆژانە ١٠٠ گرام بخورێت ئەوا زیانی بۆ تەندروستیی دەبێت، بەهۆی ئەوەی ترشی چەوریی تێری تێدایە کە چەوری خوێن زیاتر دەکەن.

کەرە بەسوود و زیانبەخشیشە لە هەمان کاتدا:

ئەگەر کەسێك رۆژانە بڕێکی زۆر چەوری تێر بخوات، لەگەڵ ئەوەشدا کەرە بخوات، ئەوا ئاستی کۆلیسترۆلی خوێنی بەرزدەبێتەوە، ئەمەش زیان بە دەمارەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی داخرانیان و رەقبوونیان، بەم جۆرەش خوێن بەباشی بە جەستەدا ناڕوات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی مەترسیداری وەك جەڵتەی دڵ و مێشك زیاتر دەبێت.