پەڵەی سەر قەنەفە یەکێكە لەو گرفتانەی کە خانمان بەدەستییەوە دەناڵێنن
چونکە بە ئاسانی لێ نابێتەوە و شۆردن و پاککردنەوەی ئاسان نیە.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە
چەند رێگەیەك کردوە بۆ پاککردنەوەی قەنەفە لە پەڵە، کە بریتین لەمانە:
١. دەتوانیت بە بەکارهێنانی شامپۆ پەڵەکان لابدەیت، بەجۆرێك بە خەستی
بیخەیتە سەر قەنەفەکە و چەند خولەکێك بوەستی دواتر بە ئیسفەنج یان قوماشێكی تەڕ بیسڕیت.
٢. سۆدەی نان یەکێکە لە هەڵبژاردنە باشەکان، کەمێك سۆدە بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە
و بیکەسەرە سەر پەڵەکە و دواتر وشکی بکەرەوە بە پارچەیەك قوماشی پاك.
٣. سابونی ماڵەوە، بۆ ئەمە کەوچكێك یان دوو کەوچك سابون بهاڕە و بیخەرە
ئاوەوە، ئینجا بە ئیسفەنج یان پەڕۆیەك پەڵەکەی پێ پاكبکەرەوە، دواتر بە پەڕۆیەکی
دیکە وشکی بکەرەوە.