ئامادەکردنی کفتەی گۆشت بە باینجان

PM:01:07:16/02/2023

912 جار خوێندراوەتەوە

کفتەی گۆشت بە باینجان جۆرێکی جیاواز و بەتامی کفتەیە کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و دەتوانن سفرەو خوانەکانتانی پێ برازێننەوە.

پێداویستییەکان:

یەک کیلۆ گۆشتی قیمەکراو

یەک کیلۆ باینجان

شەش دانە پەتاتە

شەش دانە تەماتە

حەوت دەنک سیر

یەک کەوچک خوێ

چارەکە کەوچکێک بیبەری ڕەش

دوو کەوچک بەھاراتی تێکەڵ

چارەکە کەوچکێک سیری پۆدرە

چارەکە کەوچکێک دارچین

یەک کوپ و نیو ئاو

دوو دانە چوارگۆشەی ماجی

یەک کەوچکی گەورە ئاوی تەماتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

- قیمەکە بکەنە ناو دەفرێک و سیر و گشت بەھاراتەکانی بۆ زیادبکەن، بە باشی بیشێلن.

- باینجان و تەماتە و پەتاتەکە بەشێوەی ئەڵقە وردبکەن، باینجان و پەتاتەکە کەمێک لەناو ڕۆن سوور بکەنەوە.

- لەناو دەفرێکی فڕن، بڕێک لە قیمەکە بکەنە نێوان باینجان و پەتاتەکە و تەماتەکە بە ڕیز دایان بنێن.

- ماجی و ئاوی تەماتەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و لەناو ئاوەکە بیتوێننەوە، پاشان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو فڕن لە پلەی ٤٠٠ پلەی گەرمی دایبنێن.