کولێرە بەقیمە یەکێکە
لەو جۆرە ھەویرەمەنییانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن و تام و چێژێکی خۆشی ھەیە،
ئامادەکردنی کاتی زۆری ناوێت و ئاسانە، لێرەدا چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو:
پێداویستییەکان:
پێنج پەرداخ ئارد
نیو پەرداخێک ڕۆنی زەیت
نیو پەرداخ ماست
یەک پەرداخ و نیو ئاو
یەک کەوچک شەکر
یەک کەوچک خوێ
یەک کیسە خومرە
کەرەستەکانی قیمەکە:
نیو کیلۆ قیمە
سێ پیازی گەورە
سێ بیبەری گەورە سوری
شیرین
دەسکێک کەرەوز یان مەعدەنوس
دوو کەوچکی گەورە دۆشاوی
تەماتە
سێ تەماتە
خوێ بەپێی ئارەزوو
کەوچکێک لە بەھاراتەکانی
"زیرە، بیبەری سوری تون، تێکەڵە، کەباب"
ئامادەکردنی:
ئاو و خەمیرە و خوێ و
شەکر و ماستەکە جوان تێکەڵ بکە، دوو پەرداخ ئاردی تێبکە و بۆ ماوەی پێنج خولەک داینێ،
ئاردەکەی تری تێبکە و بیشێلە، دواتر زەیتەکەی تێبکە ئەوەندە بیشێلە کە زەیتەکەی پێوە
دیار نەبێت، داینێ تا ھەڵدێت و ئینجا بیکە بە گونکی بچوک و ئاردی پێوەبکە و دایپۆشە.
بەخەڵاتە پیاز، بیبەری
سوور، کەرەوزە و تەماتەکە ورد بکە، ھەمووی لەگەڵ قیمەکە تێکەڵ بکە و دۆشاوی تەماتە و بەھاراتەکان و خوێیەکەی تێبکە
و بەجوای تێکەڵی یەکیان بکە.
گونکەکان بەتیرۆک پانکەرەوە
و قیمەکە بەتەنکی بکە بەسەریدا و لە تاوەکەیکدا بیبرژێنە و سەری تاوەکە دابپۆشە بۆئەوەی سەرەکەشی ببرژێت، یاخود
ئەگەر ھەبێت دەتوانیت لەسەر ساج یان لەناو تەنووردا بیبرژێنێت.
ئ.ل