١٠ سوودی خواردنی کنگر

AM:11:17:15/02/2023

8676 جار خوێندراوەتەوە

کنگر یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان و چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستیی دەبێت.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی کنگر کردوە کە بریتین لەمانە:

۱. ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسێوم له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌کی باش له‌ ئاسن، مه‌گنیسیۆم، ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( K ) ، ( C ) ، ( B ) ، کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڕیشاڵ و ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و چه‌وریه‌ به‌سووده‌کان و پڕۆتین و ئاو.

۲. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن.

۳. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێندا له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان (هه‌موو جۆره‌کانی) هه‌یه‌.

٤. یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

٥. یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.

٦. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین.

۷. یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ده‌دات له‌ کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگریکردن له‌ قه‌ڵه‌وی.

۸. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و خۆپاراستن له‌ مایه‌سیری و ته‌هیجی کۆڵۆن.

۹. که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه‌کان و ڕێگریکردن و چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی.

۱۰. ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی بێهێزی و شه‌که‌تی و بێ تاقه‌تی به‌رده‌وام.