ماسکێکی کۆری بۆ سپیبوونەوەی پێست

PM:03:47:14/02/2023

3908 جار خوێندراوەتەوە

خانمانی کۆریا بەوە ناسراون خاوەنی پێستێکی سپی و سافن، هۆکارەکەی بۆ خۆراکی تەندروست و بەکارهێنانی کەرەستەی سروشتی بۆ روخساریان دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە ماسکێک کردووە کە خانمانی کۆریا بۆ سپیبوونەوەی ڕوخساریان بەکاریدەهێنن.

کەرەستەکان:

سپێنەی یەک هێلکە

کەوچکێک هەنگوین

ئامادەکردنەکەی:

هەردوو کەرەستەکە بە جوانی لە دەفرێکداتێکەڵ دەکرێت و دەدرێت لە ڕوخسار.

بۆ ماوەی ١٥ خولەک بە ڕوخسارەوە دەبێت، دواتر بە پاککەرەوەی تایبەت بە روخسار "غسول" لێدەکرێتەوە و روخسار وشک دەکرێتەوە و گوڵاو یان کرێمی شێدارکەرەوەی لێدەدرێت.

ئ.ل