خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئازیتا لوقمان نوێترین
بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی "پەیکەر" بڵاوکردەوە.
"پەیکەر" گۆرانییە نوێیەکەی ئازیتا لوقمانە و
بە شێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، هەروەک خۆی رایگەیاندووە، کارەکانی ئەم بەرهەمەی
دەمێکە تەواو بووە بەڵام بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە دوایان خستبوو، لە ئێستادا
گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە.
هۆنراوەی مازیار فایەق و سەروەت تۆفیقە، شامهیر نامۆ
کاری ئاوازدانان و ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، ئەندام حوسێن دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئازیتا لوقمان یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان، کە خەڵکی
شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتوی شاری هەولێرە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی
هونەریی تایبەت بە خۆیەتی.
ئ.ل