پیتزا یەکێکە لەو خواردنە بە چێژانەی کە زۆرترین خواستی لەسەرە و شێوازی
دروستکردنەکەی ئاسانە.
چۆنێتی ئامادەکردنەکەی بەم شێوەیە:
پێکهاتەکان:-
▪ئاوی گەرم: (٣ -
٤)کوپ
▪خومرە: ١ کەوچکی
بچووک
▪ئارد: ٢ کوپ
▪شەکر: ١ کەوچکی
بچووک
▪خوێ: کەمێک بەسەردا
بپڕژێنە
▪ڕۆنی ڕووەکی: (١،٥)
کەوچکی گەورە
ئــامـــادەکــردنــی:
- خومرەکە
لە ئاوەکە بتوێنەوە، کەمێک جێیبهێڵە تا کارلێک دەکەن.
- هەریەکە
لە ئارد، شەکر و خوێ لە دەفرێکی گەورە تێکەڵیان بکە.
- زەیتە
ڕووەکیەکە و خومرە تواوەکە بکەناو تێکەڵەی پێشوو لێکیبدە بە بەردەوامی تا دەبێتە هەویرێکی
پێکەوەلکاو.
- هەویرەکە
بکە گوتکە و بۆماوەی ٦ خولەک جێبهێڵە تاهەڵئەسێت.
- شێوەی هەویرەکە بکە بازنەیی و پێکهاتەی پیتزای لەسەربکە.
ر.ئ