نیسک یەکێکە لە
بەناوبانگترین جۆری بەرهەمە پاقلەمەنییەکان و بڕێکی زۆر کانزا و پڕۆتینی تێدایە و
باشترین خۆراکە بۆ وەرزی زستان، چونکە گەرمی بە جەستە دەبەخشێت و تامێکی خۆشی هەیە
و تەندروستە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی
"الیوم السابع" لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک سوودی نیسکی بۆ تەندروستی
جەستە ئاشکراکردووە، بەم جۆرە:
یەکەم: نیسک بڕێکی
زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، هۆکارێکە کە کاردەکات بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی
خوێن، دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.
دووەم: لەلایەکی
دیکەوە نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود کە دەبێتە هۆی
باشکردنی کرداری هەرس، لەهەمانکاتدا ئاستی شەکری خوێن رادەگرێت.
سێیەم: خواردنی
نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و ناهێڵێت زۆر
برسی بیت و رزگاردەکات لە کێشی زیادەی جەستە.
چوارەم: نیسک
توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمبکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی
تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە.
پێنجەم: ترشی فۆلیک
و مەگنیسۆم دوو پێکهاتەی سوودبەخشن و ئاستی ماددەی هوموسیسیتین کەمدەکەنەوە، کە
ماددەیەکی مەترسیدارە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم خوێن چالاک دەکات
و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بە جەستە.
شەشەم: نیسک دەوڵەمەندە
بە ئاسن، جەستە پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.
حەوتەم: پۆتاسیۆم
یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ جەستە، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە
بەتایبەت ڤیتامین B3 کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک.
هەشتەم: خواردنی
نیسک دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی
بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە
و بەرگری جەستەت بەهێزدەکات.
ر.ئ