شیرینی خشخش لە ئێستادا
جۆرێكی شیرینی باوە و شێوازی ئامادەکردنی تایبەت بە خۆی هەیە کە جیاوازترە لە جۆرەکانی
تری شیرینی، دەتوانرێت بە ئاسانی لە ماڵەوە ئامادەی بکەن.
پێداویستییەکان:
یەك پاکەت کرێم شانتی
یەك پاکەت کرێم کەرەمێل
یەك پاکەت خامە
نیو قتو شیری خەست
سێ دانە پەنیری سێگۆشە
یان چوارگۆشە
یەك پەرداخ شیری گیراوە
یەك پاکەت پسکیت
یەك زەرف شەعریەی
پاکستانی
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا هەموو کەرەستەکان جگە لە شەعرییەکە دەکەیتە ناو عەسارە یان خەڵاتە و تێکەڵی دەکەیت بە جۆرێک شێوەی گیراوە وەربگرێت، شەعریەکە
ورد دەکەیت و لەگەڵ کەوچکێک کەرە لەتاوەیەکدا سوری دەکەیتەوە.
پسکیتەکان لە شیر هەڵدەکێشی
و بەڕیز دەیکەیتە ناو قاڵب و کەمێک لەو گیراوەیەی بەسەر دادەکەیت، کەمێک لە شەعرییەکەشی
بەسەردا دەکەیت و بەو شێوەیە تا سێ چین ئینجا سۆسی شۆکولاتەی بەسەردا دەکەیت یا هەر
ئەو کەرەمێلەی لەناو پاکەتی کرێمەکەدا هەیە بەسەریدا دەکەیت، لە کۆتاییدا دەیکەیتە ناو
ساردکەرەوە تا سێ کاتژمێر و بەساردی پێشکەشی دەکەیت.
ئ.ل