کاتێك پیاوێك ژنێکی
خۆشدەوێت ناتوانێت ئەو هەستە بشارێتەوە و بە هەموو رەفتارەکانیدا دەردەکەوێت،
ئەمەش بە ئاسانیی دەناسرێتەوە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی
"سیدتي"ی ئاماژەی بە چوار نیشانە کردووە کە دەریدەخەن پیاوێك شێتانە
خۆشیدەوێیت و ئاشقت بووە، کە بریتین لەمانە:
١. هیچ رۆژێك بەبێ تۆ
بەسەر نابات، تەنانەت ئەگەر چەند خولەکێکیش بێت دەیەوێت بتبینێت.
٢. غیرەت لێدەکات بە
توندی و ئارەزوو دەکات هەر لای خۆی بیت.
٣. تەنانەت لایەنە
نەرێنیەکانیشتی خۆشدەوێت نەك تەنها باش و ئەرێنییەکان.
٤. دەترسێت لەوەی لەدەستت
بدات و هەموو شتێك دەکات بۆئەوەی لە ژیانیدا بمێنیتەوە.