١٠ ڕێگە بۆ لەیادکردنی خۆشەویستی یەکەم

PM:05:56:05/09/2021

31580 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لە یەکەم پەیوەندیی سۆزداریی یان یەکەم خۆشەویستیدا شکست دەھێنێت، چ بەھۆی نەگونجان یان کەمی تەمەن و چەند ھۆکارێکی ترەوە بێت، کە لەیادکردنی ئەو ھەستە یان کەسەکە ئاسان نابێت، بەڵام دەکرێت بە چەند ڕێگەیەک خۆشەویستی یەکەم  لەیادبکەیت.
ماڵپەڕی حەیاتوک لە بابەتێکدا ئاماژە بەو ڕێگەیانە دەکات کە دەتوانیت خۆشەویستی یەکەم لەیاد بکەیت، تاوەکو لە شکست و بێزاری و ئازاری دەروونیی بەدروبیت یان ماوەکەی کەمبێتەوە و، کاریگەریی لەسەر تەواوی ژیانت نەبێت، بەم ڕێگەیانە ھەوڵی لەیادکردنی خۆشەویستی یەکەم بدە:
یەکەم: زیاتر تەرکیز بخەرە سەر بەشە جیاوازەکانی تری ژیان.
دووەم: گرنگی بە خۆت بدە و وەرزش و گەشتی کورت بکە.
سێیەم: سوود لە ھەڵەکانی ڕابردوو وەربگرە و گۆڕانکاری لە زۆر لایەنی ژیانتدا ئەنجامبدە.
چوارەم: سوود لە ئامۆژگاری ئەو کەسانە وەربگرە کە بە ھەمان قۆناغی تۆدا تێپەڕیوون و زاڵبوون بەسەر خۆیاندا.
پێنجەم: ھەرچ شتێک پەیوەندی بە خۆشەویستەکەتەوە ھەبوو، لە وێنە و ژمارە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بیسڕەوە.
شەشەم: سەردانی ئەو جێگانە مەکە کە ئەوت بەبیردەھێنێتەوە، تاوەکو بارودۆخ باشتر دەبێتەوە.
حەوتەم: قبوڵی بکە بۆ ماوەیەک ھەست بە ئازار و خەمێکی زۆر دەکەیت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات نامێنێت.
ھەشتەم: لە سەرەتادا بۆ ئارامبوونەوەی دەروون دەتوانیت بگریت یان بچیتە جێگەیەک بۆ حەوانەوە و ئارامبوونەوە.
نۆیەم: سوود لە شکستەکە وەربگرە و بۆ پەیوەندییەکانی داھاتوو ھەمان ھەڵە دووبارە نەکەیتەوە.
دەیەم: کاتی تەواو بە خۆت بدە و یەکسەر دەستمەکە بە دروستکردنی پەیوەندیتر، یان لە توڕەییدا ژیانی ھاوسەری پێکبھێنیت.
ئ.ل