تەپسی باینجان یەکێکە لە
خواردنە بەچێژ و تامەکان کە بە چەندین کەرەستەی جیاواز ئامادە دەکرێت، دەتواندرێت
بۆ ژەمە ئاساییەکانی رۆژانە و ئەو کاتانەش کە میوانداریتان هەیە ئامادەی بکەن و
سفرەکانتانی پێبڕازێننەوە.
لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی
تەپسی باینجان و قیمە بە فڕن دەخەینەڕوو:
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
باینجان بەپێی ئارەزوو
دوو پیازی پیاز
پەتاتە بەپێی ئارەزوو
یەك بیبەری بیبەر
پێنج تەماتە
نیو کیلۆ قیمە
یەك پیازی پیاز
نیو دەسك کەرەوز
شێوازی ئامادەکردن:
پەتاتە و باینجانەکە لەت دەکەین
و خوێ و بەهارات و بیبەری رەش دەکەین بەسەریدا و سووریدەکەینەوە.
تەماتە و پیاز و بیبەرەکەش
لەت دەکەیت و خوێ و بەهارات و بیبەری رەش دەکەین بەسەریدا.
سێ تەماتە ورد بکە بەباشی
و لەتاوەیەکدا بەدۆشاوی تەماتە و خوێ و بیبەری رەشەوە سووری بکەرەوە تا وەك سۆسێكی
لێدێت.
یەك پیاز ورد دەکەین لەگەڵ
کەرەوزە وردکراوەکەدا هەردووکیان تێكەڵ بە قیمەکە دەکەین و خوێ و بیبەری رەش دەکەین
بەسەریدا و بەباشی تێکەڵیان دەکەین و دەیشێلێن، پاشان خڕ خڕی دەکەین و پانی دەکەینەوە.
ئینجا بە لەناو سینییەکی چەورکراودا
باینجان و پەتاتە و تەماتە و پیاز و بیبەر دابنێ و قیمە خڕکراوەکە لە نێوانیاندا
دابنێ.
سۆسی تەماتەکە بکە بەسەریدا
و سەرەکەی بە ئەلەمینیۆم دابپپۆشە و بیبرژێنە، دواتر پێشکەشی بکە.