سامان عومەر نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

PM:05:08:05/02/2023

1944 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سامان عومەر سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

سامان لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە، گۆرانییەکە بە ناوی "زەمانە" وبەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویدەکاتەوە، هۆنراوەی کەمال رێناسە، برزۆ خەتاب ئاوازی بۆ داناوە و شوان ئەکرەم کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە.

ئەم گۆرانییەی سامان عومەر لە کوردستان و وڵاتی توکریا بەرهەمهێنراوە و بەمنزیکانە کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام دەدرێت.

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری ئەنجامدەدات، لەوڵاتی فینلاند دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل