رۆمانی 'سەلارخان' بڵاوکرایەوە

PM:03:42:05/09/2021

7784 جار خوێندراوەتەوە

رۆمانی "سەلارخان" لە نوسینی مەحمود نەجمەدینی نوسەرە بڵاوکراوەتەوە، بەشێکی ڕۆمانەکە باس لە سەردەمی ھەشتاکانی شاری سلێمانی دەکات.
مەحمود نەجمەدینی نوسەر سەبارەت بە ناوەڕۆکی بەرھەمە نوێیەکەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناوەڕۆکی رۆمانەکە لە دوو بەش پێکھاتووە، یەکەم لە زاری پاڵەوانەکانی رۆمانەکەوەیە و زمانەکەی بە ڕاوێژی سلێمانییە و ڕووداوەکان لە سلێمانی ڕوودەدەن. لەبەشی دووەمدا گێڕانەوە دەس دەگۆڕێت، گێڕەرەوەی سەرەکی درێژە بە ڕووداوەکان دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناو بە ناو ھەردوو کارئەکتەرە سەرەکییەکە بە مەنەلۆگ بە ڕستەی کورت بەشدار دەبن بە ڕستەی کورت.
ئاماژەی بەوەکردووە، رۆمانەکە دوو زەمەنی جیاوازی تێیدا تێکەڵ دەبێت، شاری سلێمانی لە سەردەمی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سەدام لەگەڵ سلێمانی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی کوردی.
مەحموود نەجمەدین یەکێکە لە نوسەرە دیارەکان و تا ئێستا چەند بەرھەمێکی تری بڵاوکراوەی ھەیە، وەک نۆڤلێتی پەنجا و ھەشت، کۆمەڵە چیرۆکی پاسەکەی گوروون، ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە، کۆمەڵە چیرۆکی دنیا سێ پیتە لەگەڵ کۆمەڵە چیرۆکی ھاوشێوەکانی سەلیم جەودەت.
ئ.ل