نۆکاو یەکێکە
لە خواردنە بەتامەکان کە لەگەڵ هاتنی کەشی سەرمادا زیاتر خواست لەسەر خواردنی
دروست دەبێت، بەهۆی ئەوەی تام و چێژێکی خۆشی هەیە و گەرمی بە جەستە دەبەخشێت.
لاپەڕەی
فەرمی "خواردن و شیرینی شاناز" بەم شێوەیە ئاماژەی بە ئامادەکردنی نۆکاو
و گۆشت کردوە، بەم جۆرە:
نۆکەکە لەشەوەوە
دەبێت کرابێتە ئاوەوە
گۆشتەکە
سووربکەرەوە لەگەڵ پیازێک و پەتاتەیەک
دواتر نۆکەکە
لەگەڵ (ئاو، خوێ، بیبەری ڕەش، جاترە، زەردەچەوە، بەهاراتی نۆکاو)ی تێبکە.
لەسەرئاگرێکی
هێواش بیکوڵێنە تا نەرم دەبێتەوە و هەمووی تام دەگرێت و نەرم دەبێتەوە.