نەڤید زەردی: ئیتر سەرەی منە

AM:10:38:02/02/2023

5872 جار خوێندراوەتەوە

نەڤید زەردی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاشكرایکردووە کە لە مانگی نیساندا نوێترین گۆرانی بەناوی "من ئەڕۆم" بڵاودەکاتەوە.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نەڤید نوسیویەتی، مانگی چوارلە دوبەی گۆرانی "من ئەڕۆم"ـم دروست کرد، هەر ئەو کات زانیم دەبێتە یەکێکە لە بەرگەمە ماندگارەکانی من.. دەیان شەو لەگەڵ ئەو گۆرانیە دڵتەنگ بووم".

لەباسی بڵاونەکردنەوەی گۆرانییەکە لەو کاتەوە وتویەتی، "لەبەر راپەڕین و رۆژهەڵات دەستمان راگرت، مانگی چوار لەدایك بوو ئەو بەرهەمە بۆیە هەر مانگی چوار بڵاوی دەکەمەوە، دكنیام دەبێتە بەشێکی گرنگ لە چوارجێوەی ئەو چالاکییە هونەریانەی کردومە و دەیان ساڵ دوای خۆشم دەوترێتەوە".

نەڤید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری هونەری، جگە لە بەرهەمەکانی خۆی کاری هونەری بۆ چەند هونەرمەندێك کردووە و چەندین گۆرانی لەگەڵدا ئامادەکردون.

 

Newss Room