گۆڤارێکی ئەڵمانی کە تایبەتە
بە تاقیکردنەوەی کاڵا و بەرهەمەکان هۆشداری داوە لەوەی هەندێک لە بەرهەمەکانی
سووراوی لێو مادەی زیانبەخشی وەک دووانە ئۆکسیدی تیتانیۆم لەخۆدەگرێت، کە رەنگە زیان
بە ماددە بۆماوەییەکان بگەیەنێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی الامارات
الیوم، گۆڤاری ئەڵمانی"ئۆکۆ تێست" ئاشکرایکردووە، هەندێک لە بەرهەمەکانی
سووراوی لێو مادەی رەنگکردنی پرتەقاڵی زەردی S لەخۆدەگرن،
کە گومان دەکرێت ببێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری وەک تەنگەنەفەسی یان هەوکردنی پێستی
دەمار لەو کەسانەی کە بەکاریانهێناوە.
هەروەها هەندێک لە بەرهەمەکان
مادەی "تارترازینیان" تێدایە ئەو کەسانە تووش دەکات کە هەستیارن و
خورانی پێستی لێدەکەوێتەوە.
جگە لەوەش، هەندێک بەرهەمی
سووراوی لێو پێکهاتەی نەوتی تێدایە وەکو هایدرۆکاربۆنی بۆنخۆشی زەیتی کانزایی (MOAH) کە
گومانی ئەوەیان لێدەکرێت ماددەی شێرپەنجەیی بن.
ر.ئ