دڵنیا قەرەداغی گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:06:19:31/01/2023

3076 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دڵنیا قەرەداغی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "تەنیا ماوم"ی بڵاوکردەوە.

دڵنیا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بە کارە نوێیەکەی کردووە، گۆرانییەکە بە ناوی "تەنیا ماوم" کارێکی نوێیە و بەشێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە.

ئەم گۆرانییەی هۆنراوەی سەید نوح عینایەتییە، وەحید نەزەری کرماشانی کاری رێکخستنی موزیکی بۆ کردووە، لەلایەن سالارەوە دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

دڵنیا قەرەداغی لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەرییدا کاردەکات، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ ھاوسەرگیریی لەگەڵ کونسوڵی پێشووی میسر لە ھەولێر کرد، لە وڵاتی میسر دەژی، دوای بێدەنگییەکی زۆر لە بواری هونەریدا لەم ماوەیەدا ڤیدیۆ و وێنەی خۆی لە ئینستاگرام و پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاودەکاتەوە.

ئ.ل