پەیوەند جاف هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەم نزیکانە نوێترین بەرهەمی
بڵاودەکاتەوە.
گۆرانییە نوێیەکەی پەیوەند جاف لە تێکستی مازیار فایەقە و کاری میلۆدی
لەلای ئاریۆسەوە بۆکراوە، بەم نزیکانە بڵاو دەبێتەوە.
پەیوەند جاف یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان، ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە
لەدایكبووە، لە ساڵی ١٩٩٦ەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە، ماوەی زیاتر لە ٢٣ ساڵە لە
دەرەوەی کوردستان دەژی و دانیشتووی وڵاتی سویدە.