باشترین جۆرەکانی سەوزە و میوە بۆ دابەزاندنی کێش

AM:08:35:30/01/2023

4516 جار خوێندراوەتەوە

میوەکان دەوڵەمەندن بە گەلێک ماددەی خۆراکی کە گرنگن بۆ جەستە و دوای خواردنیان مرۆڤ هەست بە تێری دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بڕێکی زۆر کالۆریان تێدا نیە بۆیە زۆر گونجاون بۆ دابەزاندنی کێش و رێگەگرتن لە قەڵەوی .

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بەوەکردوە، سەوزە و میوە لەگەڵ دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی قاوەیی و پاقلەمەنیەکان و ماسی و شیرەمەنیەکان و گۆشتی بێ چەوری بە سەلامەترین رێگەی زانستی دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە قەڵەوی و زۆری کێش و خۆپاراستن لە دووبارە قەڵەوبوونەوە، لە هەمان کاتدا ئەو کەسانەی ڕۆژانە بڕی زۆر لە سەوزە و میوە دەخۆن هەمیشە ئەگەری تووشبوونیان بە زۆربەی نەخۆشیەکان کەمترە وەک نەخۆشیەکانی دڵ، جەڵتە، شێرپەنجە و هتد.

ئەو میوانەی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن :

- گریپ فرووت و سیندی.

- سێو و مزرە سێو.

- بێریەکان وەک بلۆبێری، شلیک، تووتڕک .

- قۆخ و هەڵوژە و گیلاس و هەرمێ و قەیسی .

- کێوی .

باشترین جۆرەکانی سەوزە بۆ دابەزاندنی کێش :

- سپێناخ

- بڕۆکلی

- قەڕنابیت و کەلەرم و کاهو و کوزەڵە.

- قارچک.

- بازیلای سەوز و لۆبیا