گەسی مریشک یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و دەتوانرێت بە ئاسانیش ئامادە دەکرێت
و دەتواندرێت وەک ژەمە خۆراکێک بۆ مندالان ئامادە بکرێت کاتی چوونیان بۆ قوتابخانە،
ھەروەھا دەکرێت لەکاتی گەشت و سەیران پێشکەش بکرێت.
پێوانەکان:
• سێ سنگی مریشکی
• سێ پارچە سیری ووردرکراو و
نەرم
• یەک کوپ ماست
• گیراوەی لیمۆ
• یەک کەوچکی گەورە خەل
• نیو کەوچک بەھارات، تامی گەس
• خوێ و بیبەری رەش
• سەلکێک تەماتە
• پیازێک
• چارەگێک کەوچکی زەنجەبیل
• چەند بیبەرێکی رەنگاورەنگ
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
١. پارچە سینگەکان وورد دەکرێن
و لەناو مەنجەڵێک دادەندرێن
٢. دواتر ماست و لیمۆ و خەل و
سیر و بەھارات و خوێ و بیبەری رەش و زەنجبیلەکە بۆ سینگەکە زیاد دەکرێت و بۆ ماوەی
دوو کاتژمێر و سینگەکە لەناو ئەم تێکەڵەیە دەبێت .
٣. پیازەکە بۆ پارچەی گەورە
وورد دەکرێت و لەناو مەقلیەکی سوور دەکرێتەوە لە ناو زەیت تا تەواو نەرم دەبێت
دواتر مریشکەکەی بۆ زیاد دەکرێ و لەناوی تێکدەدەرێت تا کاتی پێگەیشتنی .
٤. تەماتەکە پارچە پارچە دەکرێت،
دواتر بیبەرە رەنگاو رەنگەکە کەرت دەکرێت و ھەندێک بیبەر بۆ مریشکەکە زیاد دەکرێت
و تێک دەدەرێت دواتر تەماتەکە وای لێدەکرێت و دواتر گەسەکە ئامادە دەبێت.
دواتر دەتوانی گەسەکە لەناو سەموونی لوبنانی پێشکەش بکەیت و ھەندێک مایونزی
بۆ زیاد بکەیت بەپێی خواستی خۆت و دەتوانی لەگەڵ پەتاتە پێشکەشی بکەیت .
ر.ئ