پەیوەندی نێوان کەمخەوی و بڕواهێنان بە "شەیتان و تارمایی و بوونەوەری ئاسمانی" چیە؟

AM:12:05:29/01/2023

1036 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە بڕواهێنانی خەڵك بە دیاردە نا سروشتییەکان دەکرێت پەیوەندیدار بێت بە کەمخەوییەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە ئاژانسی سپۆتنیك ئاماژەی پێکردووە و نۆ هەزار بەشداربووی گرتووەتەخۆ، کەمخەوی دەکرێت چەندین زیان بە جەستە بگەیەنێت، هەروەها وا لە مرۆڤ دەکات زیاتر بڕوا بەو شتانە بهێنێت کە دوورن لە راستییەوە، بەتایبەت لە شەیتان و تارمایی و بونەوەری ئاسمانیی و شتی دیکە.

لە توێژینەوەکەدا پزیشکەکان هەوڵیان دەدا پەیوەندی نێوان خەوی ناڕێك و بڕواهێنان بەو دیاردانە دیاری بکەن، بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی کە گرفتەکانی خەویان هەیە زیاتر بروایان بەو شتانە هەیە.

لەو بارەیەشەوە یەکێك لە توێژەرەکان وتوویەتی، "روونکردنەوە بۆ ئەم بیرکردنەوەیە ئەوەیە، هەندێك کەس ئەو شتانەی کە لە کاتی خەیو ناڕێکیاندا و بەهۆی خەوبینینەوە دەیبینن یان دەیبیستنن ، بە شتی دیکە لێکی دەدەنەوە".

هەروەها گروپی توێژەران پێیان وایە کە دەکرێت بە چارەسەری تێكچوونی خەو ئەو حاڵەتەش چارەسەر ببێت.