هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان نوێترین بەرهەمی
هونەریی خۆی بە ناوی "زۆر ئاڵۆزم" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
ئاریاس سەبارەت بەم بەرهەمەی نوسیوویەتی "ئەم
بەرهەمە پێشکەشی حاڵی خراپی ئەو رۆژانەی خۆم و ئێوەیە.. ئەم رۆژانەی کە پڕم لە
دڵتەنگی و لەم گێژاوەدا دێم و دەچم".
بەرهەمە نوێیەکەی ئاریاس ناوی "زۆر ئاڵۆزم"ە و
لە چەناڵی یوتیوبەکە خۆی بەشێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە، لە ستۆری پەرەی
فەیسبووکەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ئەمە کۆتا بەرهەممە کە بۆ
ئەم دۆخەی ئێستا وتوومە، لە دوای ئەوەی دەست دەکەمەوە بە چالاکی و ئیشەکانم".
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ
كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.
ئ.ل