شێوازی ئامادەکردنی تورتە بە شکولاتە

PM:04:59:04/09/2021

11432 جار خوێندراوەتەوە

تورتە یەکێکە لە خواردنە شیرینەکان و ئامادەرکردنی ئاسانە و شێوازی جیاوازی ھەیە، زۆر کەس بۆ عەسران لەگەڵ چادا دەیخۆن. 
پێداویستییەکان:
پاکەتێک شیری گیراوە
سێ کەوچکی گەورە کاکاو
سێ کەوچکی گەورە شوکولاتە
دوو کەوچکی گەورە نیشاستە
شەکر بەپێی ئارەزوو
دوو دڵۆپ گوڵاو 
دوو کیسە ڤانێلا
یەک کەوچکی گەورە زەیت
دوو پاکەت پسکویتی سادەی کاکاو
گوێزی هیندی و گوێز و بادەم بۆ رازاندنەوەی
ئامادەکردنەکەی:
جگە لە شیر و پسکیتەکان ھەموو کەرەستەکانی تر بخەرە قاپێکی قوڵەوە و تێکەڵیان بکە.
وردە وردە شیرە گیراوەکە بکە بەسەر تێکەڵەکەدا و تێکیبدە بۆ ئەوەی تۆپەڵ نەبێت.
گیراوەکە لەسەر ئاگر دابنێ و بەردەوامبە لە تێکدانی تاکو خەست دەبێتەوە و شێوەی محەلەبی وەردەگرێت.
لەناو قاپێکدا ڕیزێک پسکویتەکان دابنێ و کەمێک لە محەلەبییەکەی بکە بەسەردا، بەو جۆرە پسکیت و محەلەبییەکە دابنێ.
بە گوێزی هیندی و گوێز و بادەمەکە بیرازێنەوە و بیخەرە ساردکەرەوە، لەدوای کاتژمێرێک لەگەڵ چا پێشکەشی بکە.
ئ.ل